نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان

- 2/7/2019 10:31:00 AM 3722 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بە بەرزبونەوەی خواستی نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر بەرهەمەكە و كەمبونەوەی بەرهەمەكە لە بازارەكاندا بە رێژەی لە سەدا یەک بەرزبوەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، بەرزبونەوەی دۆلار و بەردەوامی نیگەرانیەكان لە بارەی دابەزینی گەشەی ئابوری جیهانی بازرگانی ئەو بەرهەمەیان كەمكردوەتەوە.
 بەرزبونەوەی دۆلار و بەردەوامی نیگەرانیەكان لە بارەی دابەزینی گەشەی ئابوری، بازرگانی نەوتی كەمكردوەتەوە
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 71 سەنت دابەزیوە بە رێژەی لەسەدا 1.15، نرخی یەك بەرمیلیش لەو بەرهەمە لە كۆتا مامەڵەدا كردویەتیە 62.69 دۆلار.

ئەوە لەكاتێكدایە خاوی برێنت لە ماوەی پێشودا نرخی هەر بەرمیلێكی گەیشتبوە 61.05 دۆلار و بەوەش  نزمترین ئاستی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسەكە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 90 سەنت دابەزیوە و لە 53.66 دۆلاردا جێگیربوە.

بە بەروارد بە وەبەرهێنانەكانی پێشوی بەنزین، رێژەی وەبەرهێنانەكەی بۆ 513 هەزار بەرمیل بەرزبوەتەوە لەگەڵ پێشبینیەكانی لێكۆڵەران بۆ بەرزبونەوەی نرخەكانی بۆ 1.6 ملیۆن بەرمیل. 

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP