بەپەلە

ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

- 2/7/2019 8:40:00 AM 36453 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-2-2019 موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندوە، بۆ دابەشکردنی موچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.

نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP