هەواڵی ئەمڕۆ

ئەو ژنانەی لەپێناو پاراستنی خۆیان شێوەی دەموچاویان تێکداوە

- 2/6/2019 7:52:00 PM 23179 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەم وێنانە، كۆتا مێینەی خێڵی ئاپاتانی لە ئاروناچال پرادێش-ن، لە هیندستان، كە ناچاركراون بە دانانی لوتەوانە و تاتۆكردنی دەموچاویان بەمەبەستی تێكدانی روخساریان تا خێڵەكانی دیكە نەیانڕفێنن.

بنچینەی خێڵی ئاپاتانیەكان، یاخود تانی-ەكان، لە ناوچەی ئاپاتان-ەوەیە كە دەكەوێتە خواروی ئاروناچال پرادێش لە وڵاتی هیندستان.

ئاپاتانیەكان خێڵێكی كۆنی كۆچەرین و بە كارە كشتوكاڵیەكانیان و نەریتی تۆمارنەكردن و نەنوسینەوەی چالاكیەكانیان ناسراون.

بەسەرهات و حساباتە زارەكیەكانیان گۆڕاوە بۆ چیرۆكی ئەفسانەیی و لەسەرزاری خەڵكی ناوچەكە بە تێپەربونی ساڵ و لە نەوە بۆ نەوە گوازراوەتەوە.

لە نەریتی ئەو خێڵەدا، ژنان  ناچاركراون بە تاتۆكردنی روخساریان و دانانی دەمەوانە بۆ لوتیان تا روخساریان بشێوێنن و خۆیان بپارێزن لە ئەندامانی خێڵەكانی تر كە نەیانڕفێنن.

بە پێی فۆلكلۆری ئاپاتانی، ژنەكانیان بە جوانی لە ناوچەكەدا ناسراون، هەربۆیە خێڵ و گروپەكانی دیكە هەڵیاندەكوتایە سەریان و ژنەكانیان دەڕفاند و هەرگیز نەدەگەڕانەوە.

لە كۆتاییدا و لە هەوڵێكی ناچاریدا، بۆ پاراستنی مێینەكانی خێڵەكەیان، فەرمانیانكردوە بە سەرجەم ژنان و كچانی خێڵەكەیان بەتەمەن و لاو، كە دەبێت روخساریان تاتۆبكەن و دەمەوانە بۆ لوتیان دابنێن تا روخساریان بشێوێنن.

ئەو نەریتە لە ساڵی 1970 وە دەستیپێكردوە و بە تێپەڕبونی كات و نەمانی مەترسی رفاندنی ژنان و كچانیان نەریتەكەش نەماوە.

Outdated: The practice has since died out due to a government ban, a lack of threat of kidnapping and the coming of the modern age



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP