ئەمریکا لەبەردەم جیهان چەپڵە بۆ عێراق لێدەدات

- 2/6/2019 5:37:00 PM 34355 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند: داوا دەکەم سەرجەم وڵاتانى جیهان چەپڵە بۆ عێراق لێبدەن.

لە ئێستادا کۆبوونەوەى ساڵانەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش بە ئامادەبوونى  محەمەد حەکیم وەزیرى دەرەوەى عێراق بەڕێوەدەچێت.

لە وتەیەکدا مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند: ئێستا وەزیرى دەرەوەى عێراق لێرە ئامادەیە و داوا دەکەم سەرجەم وڵاتانى جیهان بە چەپڵەرێزان پێشوازى لێبکەن.

مایك پۆمپێو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا وتى، 7 ملیۆن كه‌سمان له‌ ژێر ده‌ستى داعش له‌ عێراق و سوریا  ڕزگاركردوه‌ و به‌رده‌وامیشده‌بین له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش له‌ عێراق و سوریا. 

بەداخەوە رۆژانە گوێمان لێدەبێت کە لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق کردەوەى تیرۆریستى ئەنجامدەدرێت و داعش بەرەو دروستبونەوە دەچێت، ئێمە جارێکى تر دووپاتیدەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە هاوپەیمانى لەگەڵ داعش، وەزیرى بەرگرى عێراق ئێمە لەگەڵ ئێوەین.

ئامانجمانە لە ٢٠١٩ بەرنامەڕێژى بکەین، داعش بەردەوامە لە هەڕەشەکانى، ئێمەش پلانى نوێ دادەنێین بۆ روبەروبونەوەى داعش، بۆیە دەبێت هاوپەیمانان پێکەوە کاربکەن و هاوکارى عێراق بکەن و پێکەوە ئەو مینە چێنراوانە پوچەڵبکرێنەوە کە داعش چاندونى. دەبێت کۆمەک بۆ ئاوارەکان دابین بکەین.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕاشیگه‌یاند، سه‌د و ده‌هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ خاكمان له‌ ژێر چنگى داعش ده‌رهێناوه‌.

دواتر محەمەد حەكیم وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند: دەبێت هەوڵە نێودەوڵەتیەكان چڕبكەینەوە بۆ روبەروبونەوەی داعش لە سوریا.

وتیشى : داوا لە وڵاتانی جیهاندەكەین یارمەتى بەغداد بدەین لە روبەروبونەوەی داعش و عێراق سورە لەسەر دادپەروەری و بەرێوەچونی دادگاییەكی دادپەروەرانە بۆ دادگاییكردنی ئەندامانی داعش.

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند: عێراق ئاسایش و ئارامی بۆخۆی دەگێڕێتەوە بە یارمەتی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی، هەروەها وڵاتانی جیهان بانگهێشتدەكەین بۆ پابەندبونیان بە رێككەوتنەكانیان بۆ دوبارە بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی عێراق.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP