سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ‌پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران كۆبۆوه‌

- 2/6/2019 5:15:00 PM 881 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک بەرهەم ساڵح و عەبدولناسر همەتی

خه‌ندان-

سه‌رۆككۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران كۆبۆوه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ى دۆسیەی ئابووری و دارایی و گرنگی فراوانكردنی چالاكییه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات کرد.
گرنگی فراوانكردنی چالاكییه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات

 

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له ‌كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غداد سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ‌پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران عه‌بدولناسر همه‌تی و شاندی یاوه‌ری كۆبۆته‌وه‌.

هاوكات، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ‌گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیەی ئابوری و دارایی و گرنگی فراوانكردنی چالاكییه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات کراوه‌، هه‌روه‌ها دوپاتكرایه‌وه‌ هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ پشتیوانی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی وه‌به‌رهێنان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP