لە پێناو پارە منداڵە چوار مانگەکەیان نمایشدەکەن
-
2/6/2019 3:23:00 PM
16379 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
لە مالیزیا دایکوباوکێک دەستگیردەکرێن، دوای ئەوەی لەپێناو پەیداکردنی پارە، منداڵە چوار مانگەکەیان هەڵدەدەن بە ئاسماندا.
بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، باوکێکی تەمەن 28 ساڵ و دایکێکی تەمەن 27 ساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی مالیزیا نمایشدەکەن و بەمەبەستی پەیداکردنی پارە، منداڵەکەیان کە تەمەنی 4 مانگە بە پێیەکانی دەیگرن و هەڵیدەدەن بە ئاسماندا، بەبێ ئەوەی جلوبەرگیشی لەبەردابێت.
کاتێک باوکەکە ئەم کارەدەکات، دایکەکەش لەسەر فلێکسێک دەڵێت "ئێمە گەشتی جیهان دەکەین، ئەم دیمەنە خەڵکانێکی زۆری ئەو ناوچەیە توڕەدەکات و دوای شکاتکردن، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێن.
بەپێی قسەی پۆلیس، ئەم دایکوباوکە بە رەگەز خەڵکی روسیان، لە رێگای تایلاندەوە هاتوونەتە مالیزیا.