نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

- 2/6/2019 9:35:00 AM 2201 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆوەبینی، ئەوەش بەهۆی دەنگۆی خاوبونەوەی بەهای ئابوری جیهانی لە بازاڕەکاندا.

لە ماوەی دوو مانگی رابردودا بەهۆی زیادبونی  کێشە و ململانێ سیاسیەکان لە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەردەوام روی لە هەڵکشان کردوە، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و دەنگی خاوبونەوەی بەهای ئابوری جیهانی نرخی نەوت روی لە دابەزین کرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاوکردنەوەی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەیەک دەیسەلمێنێت پێشکەوتنی کەرتی بازرگانی ئەوروپا بەرەو خاوبونەوە دەچێت و لە پاشەکشێدایە  ئەوەش کاریگەری لەسەر کەمبونەوەی نرخی نەوت کردوە، بەهۆیەوە بە بەراورد بە دوو مانگی رابردو بەرێژەی لەسەدا 1.7 نرخی نەوت کەمیکردوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 53 سەنت دابەزی و نرخی یەک بەرمیل لە 61.98 دۆلاردا جێگیربوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 90 سەنت دابەزیوە و لە 53.66 دۆلاردا جێگیربوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP