ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

- 2/6/2019 8:42:00 AM 83943 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشکرا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 6-2-2019 موچەی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

هەروەها سبەی پێنجشەممە 7-2-2019 موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندوە، بۆ دابەشکردنی موچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.


نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP