هەواڵی ئەمڕۆ

مەلەوانگەیەک لە میوەدا بانگهێشتی میوانەکانی دەکات

- 2/5/2019 1:30:00 PM 13156 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و ڤیستیڤاڵی بەهار بۆ پێشوازیکردن لە میوانە تایبەتەکان هۆتێلێک لە وڵاتی چین مەلەوانگەیەکی لە میوە جیاوازەکان بۆ میوانەکانی رازاندوەتەوە. 

بەپێی هەواڵێکی CNN، مەلەوانگەی میوە جیاوازەکان لەلایەن هۆتێل (هانگژۆ)ی جیهانی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و ڤیستیڤاڵی بەهار بۆ پێشوازیکردن لە میوانە تایبەتەکان دروستکراوە و تێیدا مەلەوانگەکان کراون بەچەند بەشێکەوە و هەر بەشێکیان جۆرێک میوەی جیاوازی تێکراوە و بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هۆتێلەکە سودی بۆ تەندروستیش هەیە.

سەری ساڵی نوێ و ڤیستیڤاڵی بەهار لە وڵاتی چین یەکەم هەفتەی مانگی شوبات دەستپێدەکات، ئەو میوانەی لە هۆتێلەکە دەکرێنە ناو مەلەوانگەکەوە لە سێو و کاهو و مۆز و کەلەرم و گێزەر و لیمۆ و چەند جۆرێکی دیکەی جیاواز پێکدێن.

مەلەوانگەکە بە مەنجەڵە گەرمەکە ناسراوە و یەکەم ئەزمونی جیاواز و سەرسوڕهێنەر نیە کە هۆتێل هانگۆ پێشکەشی بکات. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP