هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

لە روداوێکی هاتوچۆدا شەش کارمەندی ئاسایش بونە قوربانی

- 2/5/2019 1:06:00 PM 38357 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی روداوێکی پێکداداندا  هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، لە سێ ڕێیانی کەلار- قۆرەتو-پەروێزخان و بەهۆی روداوێکی پێکدادانەوە کەسێک گیانی لەدەستداو پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، روداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا رویداوە لە جۆرەکانی تۆیۆتا مێکزەمینی کەئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایش بوە کە لە قۆرەتوەوە هاتووە ئۆتۆمبێلی جۆری مان فلات کە باری پێبوە لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتوە، لەسەر شەقامی گشتی کەلار بەیەکیانداداوە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە یەکێک کارمەندەکانی هێزی ئاسایشی گەرمیان کە لە دایکبوی ١٩٥٨، گیانی لەدەستداوە، هەروەها پێنج کەسی دیکەش لە کە کارمەندی هێزەکانی ئاسایش بون برینداربون، و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکراون.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، دوان لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP