بەوێنە.. بە دوو برا ژنێک دەهێنن

- 2/4/2019 4:12:00 PM 150175 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە ئەفەریقا دوو برا حەز بە ژنێک دەکەن و پێکەوە ئاهەنگی هاوسەرگیریش سازدەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی " peplnews" لە باشوری ئەفەریقا دوو برا پاش ئەوەی حەز بە کچێک دەکەن، بڕیاردەدەن پێکەوە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پێکبهێنن، لەلایەن خێزان و هاوڕێکانیشیانەوە پشتیوانی دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.

دوای ئەوەی ئەو کچەش رازیدەبێت بە خۆشەویستی ئەو دوو برایە، دواجار بە بەشداری خێزان و هاوڕێکانیان، بەشێوەی دابونەریتی خۆیان ئاهەنگێکی گەورە سازدەکەن.

هاوسەرگیریکردنی ژنێک بەرامبەر بە دوو پیاو، بەشێوەیەکی گشتی لە جیهاندا بە دیاردەیەکی خراپ و ناڕەوا دەبینرێت، جگەلەوەی ئاینەکانیش رەتیدەکەنەوە، بەڵام لەناو هەندێک هۆز و ناوچە ئەم دیاردەیە ئاساییە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP