بەڤیدیۆ.. ژنێک لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

- 2/4/2019 11:49:00 AM 17386 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركوك ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا به‌ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له‌شه‌قامدا و گیانیلەدەستدا.
 
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر به‌شه‌ ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت ئۆتۆمبێلێكی جۆری جی ئیم سی خۆی كێشا به‌ئافره‌تیكی به‌ته‌مه‌ن له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له‌شه‌قامدا و گیانیلەدەستدا.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، له‌به‌ر خێراییه‌ زۆره‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ و زۆری هێزی به‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ گیانیله‌ده‌ستداوە، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش رایكرد، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێهیشت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP