دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات

- 2/4/2019 8:54:00 AM 61655 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە سبەی سێشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردو دەستپێبکات و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگەیە کە موچە وەردەگرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، 5-2-2019 دابەشکردنی موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردو دەستپێدەکات، وەک یەکەم وەزارەتیش موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەکرێت.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندوە، بۆ دابەشکردنی موچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.

نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP