هێزی ده‌ریایی روسی چه‌كێكی نوێى ترسناک تاقیده‌كاته‌وه‌

- 2/4/2019 12:15:00 AM 20335 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
هێزی دەریایی روسیا، چەكێكی نوێی دەستكەوتوە كە دەبێتە هۆی وڕینە و هێزی به‌رامبه‌ر توشی نابینایی دەكات.

به‌ پێی ئاژانسی RT روسی، چەكێكی نوێ گەیشتوەتە دەستی هێزە دەریاییەكانی روسیا كە دەتوانێت ئامانج لە هێزەكانی بەرامبەر تێكبدات بە كاریگەری لەسەر بیناییان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی.

چه‌كه‌كه‌ لەهەمانكاتدا كاریگەری لەسەر مێشك و گەدە دروستدەكات و ده‌بێته‌ هۆی وڕێنە و ڕشانەوە.

نوێنەری كارگه‌ی پیشەسازی چەكەكە رایگەیاندوە، له‌ ئێستادا ئه‌و جۆره‌ چه‌كه‌ لە ناو دو كەشتی هێزی ده‌ریایی روسیادا جێگیركراون و بەشێوەیەك دیزاینكراون كە بۆ ماوەیەكی كاتی هێزەكانی بەرامبەر نابینا بكەن.

"ڕوس ئەلیكترۆنیكس" كە لایه‌نی به‌رهه‌مهێنی چەكەكەیه‌، له‌باره‌ی چه‌كه‌كه‌وه‌ رایگەیاند، كاریگەری ئه‌و چه‌كه‌ نوێیه‌ هاوشێوەی شەقیقەیە و بۆ ماوەیەكی كاتی بینایی چاوەكان دەپچڕێنێت و ڕێگە لە سەربازان دەگرێت بگەن بە ئامانجەكانیان.
ده‌توانێت كاریگه‌ری بینین له‌ شه‌ودا نه‌هێڵێت

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، تاقیكردنه‌وه‌ بۆ چه‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خشه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌ پێی تاقیكردنه‌وه‌كه‌، له‌سه‌دا 45ی خۆبه‌خشه‌كان توشی گێژبون و دڵتێكچون و ناههاوسه‌نگی بون‌، له‌سه‌دا 25 دیكه‌شیان توشی وڕێنه‌بون و رایانگه‌یاندوه‌ "هاوشێوه‌ی تۆپێكیان له‌به‌رده‌م چاوه‌كانیاندا بینیوه‌".

 ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ددا به‌كارهێنراون برتیبون له، ‌ تفه‌نگ و قه‌ناس-ی هێرشبه‌ر و ئامانجه‌كانیان دو كیلۆمه‌تر دوربون لێیانه‌وه‌ و به‌ ئامێری تایبه‌ت پارێزراون.

لایه‌نی به‌رهه‌مهێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، چه‌كه‌كه‌ ده‌توانێت كاریگه‌ری بینین له‌ شه‌ودا نه‌هێڵێت و رێگربێت له‌ ته‌كنیكی پێوانه‌ی دوری له‌یزه‌ر و ده‌ستنیشانكردنی موشه‌ك له‌ دوری پێنج كیلۆمتره‌وه‌.


نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP