قوباد تاڵەبانى و عادل عەبدولمەهدى باس لە پرسەکانى هەرێم و بەغداد دەکەن

- 2/3/2019 10:35:00 PM 21851 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/2/2019 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە سبەینێ بەشداریی لەدیداری سەرکردەکانی عێراقدا بکات، لەگەڵ گەشتنیشى بە بەغداد لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبویەوە.
بۆ یەکەمجارە لە بەغدا بە بەشداری سەرۆکایەتییەکانی عێراق و دەستەبژێری سیاسی و فیکری و ئەکادیمی ناوخۆو بیانی ساز دەکرێت

 

سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی ناوەندی ڕافیدەینە بۆ دیالۆگ بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری ڕافیدەینی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2019 کە بۆ یەکەمجارە لە بەغدا بە بەشداری سەرۆکایەتییەکانی عێراق و نوێنەری چەندین وڵات و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیرەکان و پەرلەمانتاران و دەستەبژێری سیاسی و فیکری و ئەکادیمی ناوخۆو بیانی ساز دەکرێت.

بەپێى هەواڵێکى پێگەى فەرمى حکومەتى هەرێم لەمیانی دیدارەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ساز دەکرێت سەبارەت بە پرسە گەرمەکانی گۆڕەپانی سیاسی و ئابووری و ناوچەکە.

بڕیاریشە دیدار له‌گه‌ڵ چەندین کەسایەتی و بەرپرسی باڵای عێراقی و کەسایەتییە ئەکادیمییەکان و نوێنەرانی بیانی ئەنجامبدات و تیایاندا دیدگای خۆی و حکومەتی هەرێم لەسەر پرسەکانی چاکسازیی و ئابووری و کەرتی وزە و ئایندەی عێراق و پرسەکانی ناوچەکە ڕوون دەکاتەوە.

لە دواى گەیشتنى بە بەغداد قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ عادل عبدولمه‌ھدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوەوه‌.

هاوڕابووین لە پێویستی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند

 

قوباد تاڵەبانى لە پێگەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیویەتى:"خۆشحاڵ بووم بە کۆبونەوەم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد، گفتوگۆمانکرد دەربارەی کاری لەپێشینەی حکومەت لە بەرێوەبردن و چاکسازی.

لەبارەى ئەو هەوڵانەى دەدرێت بۆ پێشخستنى پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغداد، قوباد تاڵەبانى نوسیویەتى:"هاوڕابووین لە پێویستی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند٠

لەرێگەى دەستورى عێراق چارەسەرى کێشە هەڵواسراوەکان بکرێت

هەروەها پێگەى حکومەتى هەرێم بڵاویکردۆتەوە لە کۆبونەوەى نێوان قوباد تاڵەبانى و عادل عەبدولمەهدى بەگرنگزانراوە چارەسەرى کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بکرێت لەڕێی دیالۆگ بە پابەندبوون بە دەستوری عێراق لەپێناو بەرپاکردنی ئارامیی سیاسی و بەدیھێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە گشتییەکان.

ھەروەھا لە کۆبونەوەکەدا، جەختکرایەوە لە گرنگی بوونی ھەماھەنگیی زیاتر و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ھەمان ڕۆحیەت و نەھجی رابەرى گەورەى کۆچکردو مام جەلال.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP