بەپەلە

كتێبێكى بڵاونه‌كراوه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌دۆزرێته‌وه‌

- 2/3/2019 9:39:00 PM 13211 جار خوێندراوەتەوە
نەوشیروان مستەفا

خه‌ندان-

سه‌رپه‌شتیارى له‌چاپدانى كتێبه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا ڕایگه‌یاند، لە ئەرشیفی کاک نەوشیروان مستەفا کتێبێکی نوێ دۆزرایەوە بەناوی "گه‌شتێ له‌گه‌ڵ سالم" .

مه‌جید ساڵح، سەرپەرشتیاری لەچاپدانی کتێبەکانی نەوشیروان مستەفا به‌ خه‌ندان-ى ڕاگه‌یاند، کتێبێکی دیکەی کاک نەوشیروان کە پێش کۆچیدوایی نوسیویەتی و به‌ناوى گه‌شتێ له‌گه‌ڵ سالم-ه‌ به‌چاپده‌گه‌یه‌ندرێت و له‌ساڵیادى دووه‌مى كۆچى دوایدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
باسی له‌ قاڵبه‌ شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی بابان و بابه‌ته‌کانی شیعری سالم و هه‌ندێ لایه‌نی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی كردوه‌

 

وتیشى، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ كتێبه‌كه‌یدا باسی له‌ قاڵبه‌ شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی بابان و بابه‌ته‌کانی شیعری سالم و هه‌ندێ لایه‌نی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی كردوه‌.

سه‌رپه‌شتیارى له‌چاپدانى كتێبه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌شیخسته‌رو، لە درێژەی زینجیرەی كتێبى بەدەم رێگاوە گوڵچنین هەندێ لە کتێبە چاپنەکراوەکانی لە چاپده‌درێت، و به‌و پێیه‌ش له‌دووه‌م ساڵیادیدا دو كتێبى نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى بو، نوسه‌رى 14 کتێبى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕوناكبیرى بو ، له‌ 22ی کانونی یەکەمی 1944 له‌دایكبو، پاش 72 ساڵ ته‌مه‌ن و له‌19ی ئایاری 2017 كۆچیدوایكرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP