بەڤیدیۆ.. 18مانگە و پایتەختی وڵاتان دەناسێت

- 2/3/2019 2:04:00 PM 58381 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

سەرەڕای بچوکی تەمەنی، بەڵام توانایەکی باشی هەیە و پایتەختی سەرجەم وڵاتانی جیهان دەزانێت.

ماوەی دوو رۆژە گرتەڤیدیۆییەکی منداڵێکی مەغریبی کە تەمەنی تەنها 18 مانگە، سەرنجی خەڵکانێکی زۆری راکێشاوە، چونکە راستە بە تەمەن هێشتا بچوکە، بەڵام زیرەکیەکەی وایکردووە پایتەختی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان لەبەربکات.

زیرەکی بە گەورەیی و بچوکی نییە، بەڵام بەشێکیشی پەیوەستە بە شێوازی پەروەردەکردنی خێزانەوە، ئەم منداڵە دایکی رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە فێرکردنی ناوی پایتەختەکانی وڵاتانی جیهان، کاتێکیش پرسیاری پایتەختی ئیسرائیل لێدەکات لە وەڵامدا دەڵێت نییەتی. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP