هەڵئاوسانی پێیەکانی ژیانی تێکدەدات
-
2/2/2019 4:28:00 PM
26363 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
پێوەدانی مێشولەیەک ژیانی پیاوێکی پاکستانی دەشێوێنێت، چونکە تووشی نەخۆشی فیلی دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، شاهید حسێن لە هەرێمی سند لە پاکستان پێش پێنجا ساڵ، هەستی بە ئازار و گەورەبوونی پێیەکانی کردووە، هەرچەندە هێندە بایەخی پێنادات بەڵام دواتر هێندە گەورە دەبێت، بەجۆرێک توانای جوڵەی بە ئاسانی نامێنێت.
خێزانەکەی شاهید هەموو هەوڵێکیانداوە چارەسەری بکەن و خەرجی بۆ دابین بکەن، بەڵام بەگوێرەی وتەی پزیشکەکان، ئەم پیاوە تووشی نەخۆشی فیل بووە، چارەسەری لەو وڵاتە وڵاتە ئاستەمە.
لە ئێستادا کێشی پێیەکانی 50 کیلۆگرام و 88 سم دەبێت، بەپێی زانیارییەکانیش ئەم نەخۆشیە بەهۆی مێشولەوە دەچێتە جەستەوە، لە رێگای کرمێکەوە بەناوی " Brugia malayi".