پاش 61 ساڵ دایکە 103 ساڵەکەی دۆزیەوە

- 2/2/2019 12:20:00 PM 9745 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە رووداوێکی نامۆدا لە ئێرلەندا خانمێکی تەمەن 81 ساڵ، دایکی دەدۆزێتەوە کە تەمەنی 103 ساڵە.

کێشەکانی ژیان زۆرجار دەبێتەهۆی جیاکردنەوەی کەسە نزیکەکان لەیەکتری، ئیلین ماکین خانمێکی تەمەن 81 ساڵە، ماوەی 61 ساڵە بەدوای ئەندامێکی خێزانەکەیدا دەگەڕێت، چونکە هەستی بە تەنهایی و بێ کەسی کردووە.

هەرچەندە هیوای لە دەستدابوو، بەڵام دواجار بە هاوکاری کەسێکی پسپۆڕی پشکنینە پزیشکیەکان، کە لەرێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنیەوە بۆ رادیۆی RTE  ئێرلەندا بەڵێندەدات یارمەتی بدات، دەگاتە ئەنجام و لە کۆتاییەکانی ساڵی 2018 دایکی و دوو برای دەدۆزێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی رۆژنامەی "میترۆ" ماکین دەڵێت "من بێ هیوابووم لە دۆزینەوەی ئەو دایکەی منی هێناوەتە ژیان، چونکە پێشبینیم دەکرد لە ژیان نەمابێت، بەڵام دواجار دۆزیمەوە کە تەمەنی 103 ساڵە و بەمزووانە دەبێتە 104 ساڵ،  لەم ماوەیەشدا نەشتەرگەری چاوەکانی بۆ دەکرێت".

هەرچەندە لە تەمەنێکی درەنگدا دەگاتە ئامانج، بەڵام لەهەمانکاتدا دڵخۆشە، چونکە جگە لە دایکی دوو برای دیکەی هەیە کە تەمەنیان لە حەفتاکاندایە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP