فەرمانگەی كارتی نیشتمانی رێنمایی لەسەر دەرکردنی کارتەکە و نرخەکەی بڵاودەکاتەوە

- 2/1/2019 5:12:00 PM 100218 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی سلێمانی چەند رێنماییەك دەرباری دەركردنی كارتەكە و نرخەکەی بڵاودەکاتەوە و هاوڵاتیانیش ئاگاداردەکاتەوە کە دەتوانن لەدوای کاتژمێر 2:00 ەوە کارتەکانیان وەربگرنەوە.

لەکاتی ونبونی کارتەکەیدا هاوڵاتی 25 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت

 

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی و كارتی زانیاری سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا رێنمایی داوەتە هاوڵاتیان بۆ دەركردنی كارتی نیشتمانی و دەڵێت، دەبێت هاوڵاتی بەڵگەنامەكانی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی و كارتی زانیاری پێبێت.

سەبارەت بە نرخی دەركردنی كارتی نیشتمانی دەشڵێت،  بۆ هەر ئەندامێكی خێزان 5 هەزار دینارە، لەكاتی تێكچوونی 10هەزار و لەكاتی ونبونی كارتەكە بۆ جاری یەكەم 25 هەزار و بۆ دووەم جار 50 هەزار و بۆ سێیەم جار 100 هەزار دینار وەردەگیرێت.

 

 


نیشانەکردن :

#ئابوری #دينار #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP