لەسەر رێگای دوکان - سلێمانی پێکدادان لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا رویدا

- 2/1/2019 4:30:00 PM 11087 جار خوێندراوەتەوە
وێنەکان لە ئەرشیف وەرگیراون

خەندان-

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دوکان-سلێمانی پێکدادان لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا رویدا و هاوڵاتیەک گیانیلەدەستدا.

چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربون

کاروان حەمە سدیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل لە جۆری "دوو ته‌كسی‌، پرادۆیه‌ك و نیسان ناڤارا" هاوڵاتییەک گیانیلەدەستداوە وچوار هاوڵاتی دیکەش برینداربون.

وتیشی، لە رووداوه‌كه‌دا شۆفێری‌ نیسان ناڤاراكه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، تیمەکانیان لە شوێنی روداوەکەن، بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رودانی روداوەکە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP