باشترین نمونەی مامۆستا

- 1/31/2019 3:06:00 PM 21246 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

وانەبێژی تەنها كار نیە، بەڵكو شێوازێكە لە سۆز و پەرۆشی، تەنانەت شێوازێكە لە ژیان.

دەوترێت كاریگەری مامۆستا لەسەر فێرخواز، دو بۆ سێ هێندەی وانەكان و قوتابخانە كاریگەری لەسەر فێرخوازان هەیە.

ئەگەر یادی ساڵانی قوتابخانەمان بكەینەوە، بە دڵنیایەوە ئەو وانەبێژەی كە هەمیشە هاندەری سەرەكیمانبوە لە ئەنجامدانی ئەرك و چالاكیەكاندا، دەستبەجێ دێتەوە یادمان، چونكە كاریگەری وانەبێژێكی باش بە سەختی لە یادەوەری تاكەكاندا دەسڕدرێتەوە.

ئەم وێنانەش نمونەی نۆزدە وانبێژ یان مامۆستامان نیشاندەدەن، كە گۆڕانكاری گەورەیان لە یادەوەری  فێرخوازەكانیاندا بەجێهێشتوە.

1.وانەبێژێكی قۆناغی دوەمی بنەرەتی لە ئۆكلاهۆما، رێگەی بە قوتابیەكانیداوە بەهرەكانیان بە وێنەكێشان لەسەر كراسە سپیەكەی دەرببڕن.


2.فێرخوازێك، ناچاربوە منداڵە چوار مانگانەكەی بۆ وانەكەی بباتە ژورەوە، لەكاتی وانەكەدا منداڵەكەی بێزاربوە و دەستیكردوە بە گریان، ئەم مامۆستایەش بڕیاریداوە منداڵەكە هێوربكاتەوە و تەواوی وانەكەی بەم شێوەیە بڵێتەوە.

3.نەخشەی پێ نەبوە، بۆیە خۆی كێشاویەتی.

4.كینسی فرێنچ، كە وانەبێژی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەتە، تەواوی پۆلەكەی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەی بانگهێشتكردوە.

5.وانەبێژی وانەی كیمیا، هاوشێوەی پاڵەوانی سەرەكی فیلمی (Breaking Bad) جلەكانی پۆشیوە.

6.بەهۆی ئەوەی قوتابیەكەی روبەروی گاڵتەپێكردن بوەتەوە، وانەبێژێكی وڵاتی بەرازیل، ستایلی قژی خۆی بۆ شێوەی ستایلی قژی قوتابیەكەی گۆریوە و پێی وتوە "ئەمرۆ منیش وەكو تۆ جوانم"

7.وانەبێژێكی وانەی فیزیا، بەم شێوەیە تاقیكردنەوەی فیزیایی ئەنجامدەدات

8.قوتابیەكەی لە دوای كارەساتی گەردەلولەكەی ئۆكلاهۆما لەناو رزگاربواندا دۆزیەوە.

9.وانەبێژی قوتابخانەیەك، "دۆڵابی دڵنیایی" بۆ ئەو فێرخوازانە داناوە كە توانای كڕینی بەرهەمەكانی پاكوخاوێنی و جلوبەرگیان نیە.

10.كارل شنایدەر، وانەبێژی قوتابخانەیەكی بنەڕەتیە و هەمو رۆژێك فێرخوازە بچوكەكانی دەباتەوە ماڵەوە.

11.یەكێك لە فێرخوازەكانی لە دەسشۆر جگەرەدەكێشێت، بە دڵنیاییەوە توشی سوپرایز دەبێت بە بینینی ئەم دیمەنە.

12.دەڵێت "وانەبێژی مێژوی ئێمە لە وانەبێژەكانی ئێوە جوانتر"

13.دو وانەبێژی كارۆلاینای باكور، گروپێكیان بۆ ئەو قوتابیانە دروستكردوە كە لە هەمو ژیانیاندا باوكیان نەبینیوە و وەكو باوك رەوشتی جوانیان فێردەكەن و ئامۆژگاریاندەكەن.

14.وانەبێژێكی زیندەوەرزانی رێگای تایبەت بە خۆی هەیە بۆ وتنەوەی وانەكەی.

15.وانەبێژێكی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە فلۆریدا دەڵێت، هەمو وانەیەكی بە ستایشكردنی یەك بە یەكی قوتابیەكانی بۆ ماوەی دە خولەك دەستپێدەكات، دەڵێت ئەم تاقیكردنەوەیە لە بەرزكردنەوەی ئاستی باوەربەخۆبون و خودخۆشویستنیان كاریگەریەكی گەورەی هەبوە.

16. وانەبێژی مێژوو، باش دەزانێت چۆن وانەكە لای فێرخوازەكانی خۆشەویستبكات.

17.راجیش كومار، لەژێر پردێكی نیودلهیدا، قوتابخانەی بێبەرامبەری بۆ ئەو منداڵانە كردوەتەوە كە هەژارن و توانای خوێندنیان لە قوتابخانەكاندا نیە.

18.ئەو وانەبێژە غاناییەی لەسەر تەختەرەش وانەی مایكرۆسۆفت-ی بە فێرخوازەكانی وتەوە، ژمارەیك كۆمپیوتەری بۆ قوتابخانەكەی پێبەخشرا.

19.ئەم قوتابیە ئێرانیە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوە، مامۆستاكەی هەمو رۆژێك لە نەخۆشخانە سەردانیدەكات، تا هەمو وانەكانی رۆژانەی بۆ راڤەبكات.   



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP