شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

- 1/30/2019 8:36:00 PM 17168 جار خوێندراوەتەوە
سەفین دزەیی

خەندان-

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ڕایگه‌یاند، له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا شاند ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكمان له‌به‌غدابو بۆ بابه‌تی گومرگه‌كان، هه‌فته‌ی داهاتوش شاندێكی باڵا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

پێشوازی لە یاسای نوێی بودجەی 2019ی عێراق دەکەین
له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمێكی هونه‌ری و له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتى، پاش ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقییه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌ربكه‌ن، ئێمه‌ پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌ین و ره‌نگه‌ هه‌موو داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ خۆ نه‌گرێت، به‌ڵام تا راده‌یه‌ك هیوابه‌خشه‌ و هیوادارین به‌پێی رێنماییه‌كان و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا بڕیار بدرێت.
چوار ساڵی سەختمان تێپەڕاند
دزه‌یی وتیشی، ده‌رباره‌ى دۆخى ئابوری هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ له‌ رابردووشدا وتومانه‌ چوار ساڵی سه‌ختمان تێپه‌ڕاند و پارساڵیش دوای ئه‌وه‌ی چاوخشاندن به‌ سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكرا و پاره‌ی به‌ڵێنده‌راندرا و جموجۆڵێك كه‌وته‌بازار، ئه‌مه‌ ئومێدبه‌خشه‌ و له‌هه‌مانكاتدا متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیادده‌كات بۆ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
شاندێکمان بۆ بابەتی گومرگەکان لە بەغدا بون
ده‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یخسته‌رو، له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا شاند ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و هه‌فته‌ی رابردو شاندێكیان له‌به‌غدابوپ بۆ بابه‌تی گومرگه‌كان، ئێستاش بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتو شاندێكی باڵا هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP