هەواڵی ئەمڕۆ

زەوی بەرێکەوت رزگاری بوە
565 ملیۆن ساڵ بەرلە ئێستا چی بەسەر زەویدا هاتوە؟

- 1/29/2019 7:57:00 PM 29161 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - بەهمەن ئەحمەد

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکردوە 565 ملیۆن ساڵ بەر لەئێستا ناوچە موگناتیزییەکەی هەسارەکەمان و زەوی بە رێکەوت لەقڵپبونەوە و فەوتان رزگاریی بوە.

بەپێی راپۆرتێکی (دەیلی مەیل) ی بەریتانی، توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی زانکۆی رۆچستەر ئەنجامدراوە کەتێیدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کریستاڵەکانی پلاجیۆکلاس و کلینۆپیرۆکسین  کردوە کە 565 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لەناوچەی ویلایەتی کیوبیکی ئێستای کەنەدا دروستبون. 

توێژینەوەکە سەلماندویەتی ناوچە موگناتیزییەکەی زەوی لەلاوازترین خاڵیدابوە و بەهۆیەوە لەلێواری تێکچونی ژینگە و خولگە هەواییەکەی نزیکبوەتەوە کە دەبوەهۆی قڵپبونەوەی یەکجارەکی،  لەناکاو بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ناواخنی زەوی توند دەبێتەوە و ناوچە موگناتیزییەکە شەحندەبێتەوەو  لەلاوازی رزگاریی دەبێت. 

ئەم توێژینەوەیە تێڕوانینێکی دیکە بۆ چۆنیەتی پێکهاتنی زەوی دەهێنێتەبون، بەڵام پشتگیری ئەو تیۆرییە دەکات کە پێیوایە ناواخنی زەوی هێشتا گەنجە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP