بەپەلە

فراكسیۆنى پارتى: پەکەکە بۆتە هۆى وێرانبونى سەدان گوند

- 1/29/2019 7:43:00 PM 4943 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - 

سەرۆکی فراكسیۆنى پارتى لە په‌ڕله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى وێرانبونى سه‌دان گوند و ناخوازین خاكى هه‌رێم و عێراق ببێته‌ مه‌ترسى تێكدانى ئارامى وڵاتانى هاوسۆزى ئێمه‌.
 
له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ڤیان سەبری سەرۆکى فراكسیۆنى پارتی له‌په‌رله‌مانى عێراق، وتى: "له‌ چه‌ند ساڵى رابردو كێشه‌ى زۆر له‌ئه‌نجامى تۆپبارانى سوپاى توركیا له‌سه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌یدابون، هه‌ر له‌ده‌ستپێكى ئه‌و روداوانه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ جێى روداوه‌كان ئاماده‌بوین بۆ هێوركردنه‌وه‌ و پاراستنى گیانى هاوڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌.
 داوا دەکەین حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق ئەو بابەتە چارەسەر بکەن

 

وتیشى، ئاشكرایه‌ ئه‌و تۆپبارانكردنه‌ به‌ پاساوى بوونى په‌كه‌كه‌ یه‌ و ئه‌وان له‌هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌رى نه‌رێنى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ و سه‌دان گوند به‌هۆى بونى ئه‌وانه‌وه‌ به‌وێرانى و كاولى ماونه‌ته‌وه‌.
 
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى راشیگه‌یاند، ئێمه‌ ناخوازین خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ببێته‌ مه‌ترسى تێكدانى ئارامى وڵاتانى هاوسۆزى ئێمه‌ و داواده‌كه‌ین هه‌ردو حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP