ڤیدیۆ؛ لەدو هێرشى شەڕڤاناندا له‌ عه‌فرین 5چه‌كدار كوژران

- 1/29/2019 3:26:00 PM 13171 جار خوێندراوەتەوە
عەفرین

خه‌ندان-

هێزه‌كانى ڕزگارى عه‌فرین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كوژرانى 5 چه‌كدارى گروپه‌ چه‌كداره‌كان و سوپاى توركیاى له‌عه‌فرین ڕاگه‌یاند.

هێزه‌كانى ڕزگارى عه‌فرین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لەبەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ناوه‌ندى شارى عه‌فرین بۆ سەر سەربازانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان ئەنجامداوە و توانیویانه‌ 2 سه‌ربازى سوپاى توركیا و 3 چه‌كدارى گروپه‌کانی نزیك له‌ توركیا بكوژن و 6 سه‌رباز و چه‌كدارى دیكه‌ش برینداربكه‌ن.

لەگوبلێی عەفرین دو سەربازی تورکیا کوژراون

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌، له‌ گوندى گۆبلێى عه‌فرین ئۆتۆمبیلێكى سه‌ربازى سوپاى توركیا  له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ڕزگاى عه‌فرین به‌ ئامانج گیراوه‌ كه‌ چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى تێدا بووه‌، لەگەڵ تەقاندنەوەیدا 2 سه‌ربازى سوپاى توركیا كوژراون و 3 چه‌كدارى گروپه‌ چه‌كداره‌كانیش برینداربون.

هاوكات، له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌رناوه‌ندێکى گروپى ئه‌حرارو شام له‌ سەنتەری شاری عه‌فرین 2 چه‌كدارى گروپه‌كه‌ كوژران و سێ چەکاریشیان برینداربوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP