بەڕێوەبەری فەیسبوک نیگەرانیەکانی بەکارھێنەران دەڕەوێنێتەوە

- 1/28/2019 5:52:00 PM 6482 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - بەهمەن ئەحمەد

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند: داتاو زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارهێنەرانمان نافرۆشین بە کۆمپانیاکانی رێکلام وەک دەوترێت.

بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بریتانی، مارک زوکەربێرگی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبوک وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە گوایا فەیسبوک زانیاری تایبەتی بەکارهێنەرانی دەفرۆشێت و رایگەیاند: فەیسبوک کۆنترۆڵی زیاتری زانیاری بەکارهێنەرانی کردوە تا هیچ کۆمپانیاییەکی رێکلام نەتوانێت زانیارییە تایبەتییەکانیان بەکاربهێنێت.
بەکارهێنەران بەچەندین رێگا دەتوانن رێگری لەو رێکلامانە بکەن کەنایانەوێت بیانبینین

 

وتیشی: سەیرکردنی رێکلام لە فەیسبوک بەبەلاشە و بەکارهێنەران بەچەندین رێگا دەتوانن رێگری لەو رێکلامانە بکەن کەنایانەوێت بیانبینین.

راشیگەیاند: ئەوان زانیاری بەکارهێنەرانیان تەنها بۆ مەبەستی رێکلام بەکارناهێنن، بەڵکو زۆر جار بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بەکاریاندەهێنن.

زوکەربێرگ کە خاوەن و داهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەشە رایگەیاند ئەوان ئەو زانیارییانە بەمەبەستی دۆزینەوە و داخستنی ئەکاوەنتە تەزویرەکانیش بەکاردەهێنن کە لەمڕۆدا خەڵکێکی زۆری بێزارکردوە.

وتیشی: بەکارهێنەران دەسەڵاتی ئەوەیان پێدراوە کە رێگەنەدەن زانیارییەکانیان بەمەبەستی رێکلامکردن بەکاربهێنرێت، بەڵام بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان ئەو دەسەڵاتەیان نیە.  

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP