حەشدی شەعبی: دەچینە ناو خاکی سوریا بۆ راوەدونانی تیرۆرستان

- 1/28/2019 5:31:00 PM 2476 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - بەهمەن ئەحمەد

فه‌رمانده‌یه‌كى حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزەکانیان ئامادەن بچنە نێو خاکی سوریا بەمەبەستی راوەدونانی تیرۆرستان و بۆ ئەو مەبەستەش هەمو ئامادەکارییەکیان کردوە.
چاوەڕێی بڕیاری سەروی خۆیانن بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوە سەربازییەکەیان

 

قاسم مەسلەح فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسنوری پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی بەدرێژای سنورەکانی عێراق و سوریا بڵاوەیان پێکراوە و لە ئامادەباشی تەواودان بۆ چونە ناو خاکی سوریا، ئه‌وه‌ش بەمەبەستی راوەدونانی هێزە تیرۆرستییەکان لەناو قوڵایی ناوچە هەستیارەکانی سوریا.

وتیشى، پاش گەمارۆدانی تەواوی ناوچە سنورییه‌كانى نێوان عێراق و سوریا لە ئێستادا تەنها چاوەڕێی بڕیاری سەروی خۆیانن بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوە سەربازییەکەیان. 

مەسڵەح راشیگەیاند، ئامانج لەو هەنگاوەمان پاککردنەوەی ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریایە لە مەترسی تیرۆر و چاودێریکردنی ئەو ناوچەیەی کە بوەتە لانکەی تیرۆرستان لەناو خاکی سوریا و له‌هه‌مانكاتیشدا هەڕەشەیە بۆ پارێزگاکانی رۆژئاوای عێراق.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد، لەئاستی باڵا پەیوەندی لەنێوان سوریا و عێراقدا هەیە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و چاودێریکردنی سنورەکە  بەهاوکاری هەردولا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP