یەکێتی: قوباد تاڵەبانی منەت و فەرموی كەسی پێویست نیە

- 1/28/2019 3:28:00 PM 20860 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی یەكێتی بو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەر پلە و پۆستێك وەربگرێت فەرموی كەسی پێویست نیە.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی یەكێتی  بو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان خاوەنی یەكەم دەنگی هەرێمی كوردستانە لە سەر ئاستی هەرێم، هەر پلە و پۆستێك وەربگرێت تەنها لەسەر پێشنیازی یەكێتی دەبێت، كە شەریكی پاراستنی سەنگەرەكان و خاوەن درێژترین روباری خوێنە".
قوباد تاڵەبانی هەر پلە و پۆستێك وەربگرێت تەنها لەسەر پێشنیازی یەكێتی دەبێت
ئاماژەی بەوەشکرد، "قوباد تاڵەبانی هەر پۆستێك وەربگرێت فەرموی كەسی پێویست نیە و لەسەر بڕیار و ئیستحقاقی خۆی دەبێت".

پیرە دەڵێت، "یەكێتی دەیەوێت وەكو شەریكی راستەقینە بەشداری حكومەت بكات، لەم سۆنگەیەشەوە پێیوایە سەردەمی حزبی قائید بەسەرچوە".
یەكێتی پێیوایە سەردەمی حزبی قائید بەسەرچوە
وتەکانی سەعدی لەکاتێکدایە فازیل میرانی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندوە، "یه‌كێتی كێشه‌ی قوباد تاڵەبانی هه‌یه‌، ئێمەش دەمانەوێت یارمه‌تی یه‌كێتی بده‌ین له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا، چونكه‌ قوباد تاڵەبانی نیوه‌ی هی یه‌كێتیه‌ و نیوه‌ی هی پارتییە".
دەمانەوێت یارمه‌تی یه‌كێتی بده‌ین له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قوباد تاڵەبانیدا
لەوەڵامی ئەو وتانەشدا وتەبێژی یەکێتی وتی، "قوباد تاڵەبانی سیاسەتێكی كوردستانیانەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی لە حكومەتی هەرێم جێبەجێ كردوە، لەسەر ڕێبازی سەرۆكی رەوانشاد مامجەلال هیچ كاتێك بڕوای بە موزایەدەی سیاسی و شەڕە قسەی نێوان بەرپرسان نەبووە". 
قوباد تاڵەبانی سیاسەتێكی كوردستانیانەی لە حكومەتی هەرێم جێبەجێ كردوە
رونیکردەوە، "‎لای كاك قوباد گرنگە چۆن بە هاوكاری ئیدارەی قەیرانی ئابوری و كێشەكانی دوای ریفراندۆم كرا، ئاوهاش كێشەكانی هەنوكەیی لە بەغدا و كەركوك و كوردستان بە تەبایی چارەسەربكرێن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP