بەڤیدیۆ.. دایکێک لە پێناو منداڵەکانی لە شەقامێکی قەرەباڵغ سەمادەکات

- 1/28/2019 2:18:00 PM 13941 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ئەمەریکا بەهۆی قەرەباڵغی شەقامەکەوە، دایکێک ناچاردەبێت بە سەما منداڵەکانی ئاسوودەبکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر هاتوچۆی شەقامێکی ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ئەمەریکا هێواشدەبێتەوە، بەهۆی بارینی بەفر و بەستنی شەقامەکەوە، دایکێک بۆ ئەوەی بێزاری منداڵەکانی رابگرێت، ناچاردەبێت گۆرانی و میوزیک زیادبکات، پاشان سەمابکات.

ئەو دایکە کە ناوی "ویندیە" بۆ ماڵپەڕی "سی بی سی" دەدوێت و دەڵێت "ماوەیەکی زۆر دانیشتین بەتەواوی ماندووبووین و نەماندەزانی کەی کۆتایی دێت، هەربۆیە بڕیارمدا دابەزم و سەمابکەم تا منداڵەکانم و ئەوانی دیکەش بخەمە پێکەنین".

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP