لە رۆژێکدا 11 کەس لەسەر زیادەڕۆیی دەستگیرکراون

- 1/28/2019 10:21:00 AM 2188 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین 19 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێك لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردبووە سەرموڵکی گشتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بڵاویکردووەتەوە، پێشتر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگاداركرانەوە لەوەی كە زیادەڕۆیی نەكەنە سەرموڵك و ماڵی گشتی، بەڵام لەسنوری بنكەی پۆلیسی راپەڕین چەند تۆمەتبارێك هەستان بە زیادەڕۆی كردنە سەر زەوی گشتی.
11 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە زیادەڕۆییان کردوەتە سەر موڵکی گشتی
پۆلیس دەشڵێت، رۆژی 27-1-2019 ،11 تۆمەتبار دەستگیرکراون بە پێی ماددەی 11 زیادەڕۆیی، هەر لەو هەڵمەتەدا هەشت تۆمەتباری تر دەستگیرکران بەپێی هەریەك لە ماددەكانی (432، 453، 456) لەیاسی سزادانی عیراقی و ماددەی دوی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە فەرمانی  داوەر راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ سەرجەمیان كراوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP