مەسعود بارزانی و شای ئوردن کۆبونەوە
-
1/28/2019 8:33:00 AM
4423 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای گەیشتنی بە ئوردن لەگەڵ شا عەبدوڵڵا، پاشای ئەو وڵاتە کۆبوەوە و بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کردوە.
دیوانی شاهانەی ئوردن لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، شا عەبدوڵڵا پێشوازی لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان کردوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان لە چەندین بواردا کراوەتەوە.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە مەسعود بارزانی بە یاوەرى شاندێک گەیشتە ئوردن و لەلایەن براى پادشاى ئوردن پێشوازیی لێکرا.