هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ئەنجومەنى وەزیران : ئەولەویەت لابردنى پاشەکەوتى موچە دەبێت

- 1/27/2019 9:56:00 PM 4054 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: ئه‌وله‌وییه‌تى حكومه‌ت لابردنى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ دەبێت

ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیران و به‌ ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى یاساى بودجه‌ى فیدراڵ بۆ ساڵى داراییى 2019 کۆبویەوە.

بەپێى راگەیەندراوێکى ئەنجوومەنى وەزیران هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ئه‌رێنى بۆ یاساكه‌ كراوە كه‌ له‌چاو‌ یاساكانى چه‌ند ساڵى پێشوو باشتره‌ و گۆڕانكاریى ئه‌رێنى له‌ بڕگه‌ و مادده‌كانیدا ده‌بینێرێت، هه‌رچه‌ند هێشتا له‌ ئاستى ماف و خواست و شایسته‌ داراییه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا نییه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى دارایى و ئابوورى خه‌رجییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ موچه و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌ داراییه‌كانى دیكه‌ و ئه‌و داهاته‌ى پێویسته‌ بۆ خه‌رجكردنى ته‌واوى موچه‌ى موچه‌خۆران بۆ ساڵى 2019، خسته‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وله‌وییه‌تى حكومه‌ت له‌ ئه‌گه‌رى دابینكردنى داهاتى پێویست، لابردنى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ دەبێت.
پێوستە بەرچاورونى هەبێت شایسته‌ داراییانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت
لە کۆبونەوەکەدا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى و پلاندانانى ڕاسپارد كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى فیدراڵ له‌ په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگیدا بن بۆ هه‌رچى زوتر جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ و به‌رچاوڕونى بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌و شایسته‌ داراییانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى یاساكه‌ ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردن و ڕێنمایى دارایى بۆ ئاسانكاریى جێبه‌جێكردنى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییى فیدراڵه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

ده‌ربارى ڕووداوه‌كانى دوێنێى شێلادزێش، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگەیاند، ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌ گۆڕینى ئاراسته‌ى خۆپیشاندانى ڕێگه‌پێدراوى یاسایى و ئاشتیانه‌ بۆ پشێوى هه‌بو، ڕوبه‌ڕوى یاسا ده‌بنه‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن.
ناكرێت خاكى هه‌رێمى كوردستان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دراوسێكانى به‌كاربهێنرێت
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژەى بەوەکردوە ناكرێت خاكى هه‌رێمى كوردستان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دراوسێكانى به‌كاربهێنرێت و به‌هانه‌یان بدرێتێ بۆ بۆردومانكردنى ناوچه‌ سنورییه‌كان و له‌ ئه‌نجامدا هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى بده‌ن.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP