وەفدێکى باڵاى ئەمریکا لەگەڵ لاهورى شێخ جەنگى وردەکارییەکانى کابینەى نۆ باس دەکەن

- 1/27/2019 4:52:00 PM 5741 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا، لاهور شێخ جەنگى و وەفدی باڵای ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، باسیان لە پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم کردو رایانگەیاند کە دەبێت حکومەتى داهاتو حکومەتى هاوڵاتى بێت.
پێویستە هەموو لایەنەکان بەشداربن لە کابینەى نۆ

 

لەمڕۆ یەکشەممە له‌ شارى سلێمانى لاهور شێخ جه‌نگى، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی کرد لە وەفدێکی باڵای ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەپێکهاتبوو لە (دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لەبەغداد وستیڤ فیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان و ئەندرۆ پیک جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆکاروباری عێراق وئێران)

لە کۆبونەوەیەکدا هەردوولا گفتوگۆ لە حکومەتێکی نیشتیمانی و بەهێز لەعێراق کرا کەبتوانێت ڕوبەڕوی کێشە و ئاستەنگەکان ببێتەوە.

لەبەشێکى ترى کۆبونەوەکەدا باس لە پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان کراو جەخت لەیەکڕیزی و بەشداریی تەواوی هێزو لایەنەکان کرایەوە کەدەبێت حکومەتی هاوڵاتی و هەموو لایەک بێت دوور لەقۆرخکاری، 

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا مەترسییەکانی شەڕی داعش لەعێراق و سوریا گفتوگۆى لەسەرکرا و بەپێویست زانرا بەهەموو شێوەیەک ڕوبەڕوی مەترسییەکانی داعش و تیرۆریستان ببنەوە.

 

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP