وه‌زیرى دارایى عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانى هۆڵه‌ندا كۆبونه‌وه‌

- 1/27/2019 4:32:00 PM 3162 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زیری دارایی عێراق لەگەڵ مارك رۆتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا كۆبویه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، عێراق بەئاستێكی بەرزەوە به‌شدارى ده‌كات له‌ كۆنگره‌ى دووبارە بونیادنانەوەی عێراق.
هۆڵەندا پاڵپشتیكردنی عێراقی كردۆتە بەشێك لە بەرنامەی حكومه‌ت

 

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق، له‌و دیداره‌دا كه‌ له‌چواچێوه‌ى كۆڕبەندی ئابووری جیهان لەداڤۆس ئەنجامدرا، مارك رۆته‌ ڕایگه‌یاند، حكومەتی هۆڵەندا پاڵپشتیكردنی عێراقی كردۆتە بەشێك لە بەرنامەی حكومه‌ت، بەتایبەتی لەبواری دووبارە بونیادنانەوە و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ شارەكانیان.

سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا ڕاشیگه‌یاند، وڵاتەكەی پلانێكی لەبەردەستە بۆ گرێدانی كۆنگرەیەكی فراوان لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا بۆ پاڵشتیكردنی كەرتی تایبەتی هۆڵەندا بۆ دووبارە بونیادنانەوەی عێراق.

له‌میانه‌ى دیداره‌كه‌دا فوئاد حوسێن، ستایشی رۆڵی هۆڵەندای كرد لە بواری سەربازیدا بەبوونی بەشێك لە هێزی فرە رەگەز بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش ودووپاتیشیكردەوە حكومەتی عیراق بە گرنگیەوە دەڕوانێتە كۆنفڕانسەكەی هۆڵەندا وعیراقیش بە ئاستێكی بەرزەوە بەشداری تیادا دەكات.


نیشانەکردن :

#عیراق # نەوت #هۆڵەندا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP