هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی: تورکیا بۆردومانی گوندەکانی هەرێمی کوردستانی نەکردوە

- 1/27/2019 12:51:00 PM 9034 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندەکانی هەرێمی کوردستانیان نەکردوە، بەڵکو بۆردومانی ئەو ناوچانەیان کردوە کە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لێبوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "پەکەکە هۆکاری سەرەکی بۆردومانەکانی سوپای تورکیایە کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان".

پەکەکە هۆکاری سەرەکی بۆردومانەکانی سوپای تورکیایە

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرپرسیارێتی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانی خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقە، بەڵام بەداخەوە هەندێک لایەن خاکی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ".

هەندێک لایەن خاکی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

نێچیرڤان بارزانی وتیشی، "بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردودا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە چەند هاوڵاتییەکی شیلادزێ شەهیدبون، ئەو بۆردومانانەش هۆکاری سەرەکی بونی بارەگاکانی پەکەکەیە".

بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردودا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە چەند هاوڵاتییەکی شیلادزێ شەهیدبون

ئەوەشی خستەڕو، "ئەو شوێنەی کە بۆردومانی تێداکراوە ناو گوند نییە، بەڵکو لە دەرەوەی سنوری گوندەکەیە و پێشتریش بەرپرسانی ناوچەکە هاوڵاتیانیان ئاگادارکردوەتەوە کە نەچنە ئەو سنورە چونکە مەترسی بۆردومان هەیە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP