بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی: دوای پەسەندکردنی بودجە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە کار بۆ هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچە دەکەین

- 1/27/2019 12:36:00 PM 23344 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی بودجەی 2019ی عێراق لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە ئەولەویەتی کارکردنی حکومەتی هەرێم هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچەیە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای تەوابونی کۆبونەوەی حکومەت رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی بودجەی 2019ی عێراق لەلایەن د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقەوە ئەولەویەتی کارکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچەیە.

 دوای پەسەندکردنی بودجەی 2019 ئەولەویەتی کارکردنی حکومەتی هەرێم هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچەیە

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا زۆرن، بەڵام لە ئێستادا کێشەکان کەمتربونەتەوە بەراورد بە چەند ساڵی رابردو، گفتوگۆکانیش بەردەوامن.

لە ئێستادا کێشەکان کەمتربونەتەوە بەراورد بە چەند ساڵی رابردو

بارزانی راشیگەیاند، لە پڕۆژە بودجەی عێراقدا کاری گرنگ کراوە و فراکسیۆنەکان پێکەوە بەرگریان لە پشکی هەرێم کرد، و ئەو یاسایە بەراورد بە یاساکانی پێشوو بۆ هەرێمی کوردستان باشترە، هەرچەندە هێشتا چەند رێکارێکی ماوە کە دەبێت بنێردرێت بۆ سەرۆک کۆماری عێراق و دواتر رەوانەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بکات.

لە پڕۆژە بودجەی عێراقدا کاری گرنگ کراوە و فراکسیۆنەکان پێکەوە بەرگریان لە پشکی هەرێم کرد

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی وت، "کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەر ئەوەندە نیە تەنها 250 هەزار بەرمیل نەوت بنێردرێت، بەڵکو کێشەی جددیمان هەیە و چەند ساڵێکە بودجەی هەرێم بڕدراوە و دەبێت پێکەوە لەگەڵ بەغدا دابنیشین و کێشەکان چارەسەربکەین".

کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەر ئەوەندە نیە تەنها 250 هەزار بەرمیل نەوت بنێردرێت

رونیشیکردەوە، "لە ڕوی سەربازییەوە کۆبونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن هەردولامان دووژمنێکی هاوبەشمان هەیە کە داعشە، مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش هەستی پێدەکرێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی دیالە و موسڵ و کەرکوک و ئەو شوێنانە، هاوکارییەکی باش لە نێوانماندا هەیە لە  ڕوی ئاڵۆگۆڕکردنی زانیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP