پارتى ئیدانەى هێرشەکانى سوپاى تورکیا دەکات

- 1/26/2019 6:47:00 PM 37279 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایدەگەیەنێت، ئیدانەى هێرشەکانى سوپاى تورکیا دەکەین کە بوەتە هۆى کوژرانى هاوڵاتیانى مەدەنى.

ناسر هەرکى ئەندامى لیژنەى بەرگرى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە خەندان-ى راگەیاند، "ئیدانەى هێرشەکانى تورکیا دەکەین بۆ سەر هەرێمى کوردستان کە بەو هۆیەوە هاوڵاتى مەدەنى کوژراون و برینداربوون".
پێوستە وڵاتانى دراوسێ پابەندى پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بن

وتیشى: ئەو هێرشانە بەهۆى بوونى گەریلاکانى پەکەکە لە خاکى عێراقە، پێوستە هەمو ئەو هێزانە بچنە دەرەوە لە خاکى عێراق و چیتر سەقامگیرى عێراق نەشێوێنن.

لەبارەى هەڵوێستیان بۆ دەرکردنى بارەگاکانى تورکیا لە خاکى هەرێمى کوردستان، ئەو ئەندامەى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى رایگەیاند، "ئێمە دژى پێشێلکردنى سەروەرى خاکى عێراقین، پێوستە وڵاتانى دراوسێ پابەندى پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بن و چیتر سەروەرى عێراق نەبەزێنن.

ئاماژەى بەوەشکرد، "داوامان لە حکومەتى عێراق کردوە کە بەیاننامەى ناڕەزایی لەسەر روداوەکانى ئەمڕۆ بڵاوبکاتەوە و هەڵوێستى خۆی رابگەیەنێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP