دەوڵەتى کوێت سوپاسى پۆلیسى سلێمانى دەکات

- 1/26/2019 5:47:00 PM 46134 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند سوپاسنامەیەکى لەلایەن دەوڵەتى کوێتەوە بەدەست گەیشتوە.

بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، کە باڵیۆزخانەی دەوڵەتی كوەیت لەعیراق، لەنووسراوێكی رەسمیدا، سوپاس و ستایشی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كردووە.
پارچە چەکێکى میرى پێشوترى کوێت گەڕێنراوەتەوە
ئەوەشخراوەتەروو کە ئەو سوپاسنامەیە لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی پارچەچەكێكدا بووە كە خاوەندارییەتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كۆچكردوو (شێخ عەبدوڵا سالم سەباح)ی میری پێشووتری دەوڵەتی كوەیت.

نیشانەکردن :

#عیراق #سلێمانی #پۆليس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP