رێچکەی نوێ لە هونەری نوێ بڵاودەبێتەوە

- 1/26/2019 5:11:00 PM 1408 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کتێبی "رێچکەی نوێ لە هونەری نوێ" کە نامیلکەیەکی رەخنەییە لە بواری میوزیک و گۆرانی کوردی، کە لەلایەن نوسەر "وشیار ئەحمەد ئەسوەدەوە" نوسراوە بڵاوکرایەوە.

لە چاپخانەی "شەهاب" لە شاری هەولێر بە بە تیراژی 50 دانە بڵاوکرایەوە، لەبارەی کتێبەکەیەوە نووسەر دەڵێت "نوسین و رەخنەی ھونەریی بەتایبەت لە بواری موزیک و گۆرانیی کوردی، زۆر کەم بووەتەوە، هەندێکجار بە کورتە نوسین خۆم لێداوە یان چەند کتێبێکم لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئەم کتێبە بچوکە زیاتر رەخنەییە لە رێچکەی ھونەرە نوێیەکەی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر، کە  ئێستا لە کوردستاندا زۆرترین قسەی لەسەر دەکرێت، منیش بۆ ئەوەی پاڵپشتی رێچکەکە بکەم، پێم باش بوو بیخەمە بۆتەی نووسینێکی رەخنەییەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ کارەکان و رێچکەکەی بکەم".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP