له‌ سه‌نگه‌سه‌ر ژنێک "خۆی سوتاند"

- 1/26/2019 11:47:00 AM 9732 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، لە گوندی توەسوران-ى سەر بەناحیەی سەنگەسەر ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە "نەوت خۆی سوتاندوە".

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی توەسوران-ى سەر بەناحیەی سەنگەسەر له‌ قەڵادزێ ئافرەتێک بەناوی (ئـ.خ.ئـ) كه‌ پیشەی ژنی ماڵه‌وه‌یه‌ لە ماڵەکەی خۆیدا بە "نەوت خۆی سوتاندوه‌".

پۆلیس ده‌ڵێت، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییه‌کەی کە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی 90% بووە، به‌ئۆتۆمبیلى تایبه‌ت بەڕێکراوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى له‌ سلێمانی.

پۆلیس رونیشیکردەوە، "بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە چەند ساڵێکه‌ دوچاری نەخۆشی دەرونی بۆتەوە"، پۆلیسی ڕاپەڕین  پەڕاوی لێکۆڵینەوەى بۆ ڕوداوەکە کردوەته‌وه‌.

نیشانەکردن :

#پۆليس #رانیە #سوتان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP