بەوێنە.. قژی دەسکردی ژنێک نابینا دەکات

- 1/26/2019 11:30:00 AM 34192 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ژنێکی نەیجیری چاوێکی لەدەستدەدات، بەهۆی قژە دەسکردیەکەیەوە.

لەم سەردەمەی ئێستادا خانمان بەگشتی پشت بە دانانی قژی دەسکردی دەبەستن، کە لەلایەن ئارایشتگاکانەوە دادەنرێت، بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی بەریتانیا" لە نەیجیریا دوو خوشک شەڕدەکەن و لەماڵەوە هێرش دەکەنەسەر یەکتری، بەڵام لە ساتی شەڕەکەیاندا یەکێکیان کە تەمەنی 37 ساڵە و قژی دەسکردی داناوە، دەچێتە چاویەوە.

راستەوخۆ تووشی ئازارێکی زۆر دەبێت و چاوەکانی بریندار دەبن، کاتێک دەبرێتە نەخۆشخانە، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت، بەڵام بینایی چاوەکانی لەدەستدەدات، جگەلەوەی بەهۆی پێداکێشانی شوشەوە لەلایەن خوشکەکەیەوە زۆر بە سەختی رووخساری بریندار دەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP