هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

عەلی باپیر: بۆ بەشداریکردن لەحکومەت ڕاوێژمان لەگەڵ گۆڕان هەیە

- 1/24/2019 8:19:00 PM 4781 جار خوێندراوەتەوە
عەلی باپیر

خه‌ندان-

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گۆران یه‌كتریان نه‌به‌ستۆته‌وه‌ بۆ به‌شدارى له‌حكومه‌ت، ده‌شڵێت، تاداواى به‌شداریكردنیشان لێنه‌كرێت هه‌ڵوێست ڕاناگه‌یه‌نن.

دوای ئەوەی بەرچاو ڕۆشنبوین ‌هەڵوێست رادەگەیەنین

عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ ڕۆژنامه‌نوسانى رایگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانیان نه‌كات و داوایان لێنه‌كات بۆ به‌شداریكردنی حكومه‌ت و نه‌زانن به‌رنامه‌ و سیمای حكومه‌ت چۆن ده‌بێت، ھه‌ڵوێستیان ئاشكرا ناكه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی به‌رچاویان رۆشن ده‌بێته‌وه‌، هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

بۆ بڕیار ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رای گشتی حیزبه‌كه‌مان

وتیشى، له‌دوای ده‌ستپێكردنی ھه‌وڵه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێ ھیچ په‌یوه‌ندی و كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی نه‌بووه‌، هه‌ر كاتێك شاندی پارتی سه‌ردانی كردین و تاووتوێی پرسی پێكھێنانی حكومه‌تمان كرد، بۆ بڕیاری كۆتایی ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رای گشتی حیزبه‌كه‌مان.

لەگەڵ گۆران یەکترمان نەبەستۆتەوە

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ی‌ بۆئه‌وه‌كرد، تا ئێستا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاداری ھه‌نگاوه‌كانی یه‌كترین و راوێژمان ھه‌یه‌، به‌ڵام یه‌كترمان نه‌به‌ستوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی چ لایه‌كمان به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP