سەرجەم هێڵەکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەستپێدەکەنەوە

- 1/24/2019 1:55:00 PM 9435 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم هێڵەکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەکانی تورکیا و بەپێچەوانەوە دەستپێدەکەنەوە.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا دوا وادەی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دیاریکرد لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە سەرجە هێڵەکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان ئاسایی دەبێتەوە.

سەرجەم هێڵەکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە ئاسایی دەبێتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپاسی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەین کە توانی کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەربکات و گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەکە لەلایەن تورکیاوە هەڵبگرێت".

سوپاسی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەین کە توانی کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەربکات

راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە هات کە ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەچوو لە 25ی مانگی ئەیلولی 2017 دا، 14ی مانگی ئازاری ئەمساڵیش گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی کرانەوە، بەڵام تورکیا رەتیکردەوە رێگە بدرێت بە ئەنجامدانی گەشت لە سلێمانییەوە بۆ وڵاتەکەی و بە پێچەوانەشەوە.

تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌ خه‌ندان-ى راگەیاند، بۆ كرانه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى هه‌وڵى زۆر دراون له‌ هه‌رێم و عێراقیشه‌وه‌، به‌ڵام "باشترین هه‌وڵیان کە ئاکامی هەبو هەوڵی سه‌رۆك كۆمارى عێراق د.به‌رهه‌م ساڵح بو له‌ ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیارى كرانه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى سلێمانى و توركیا دران".

ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌ هه‌وڵى به‌رهه‌م ساڵح  توانراوه‌ ئه‌و لێكگه‌شتنه‌  له‌ نێوان توركیا و فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دروستببێت و لیژنه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى توركیا بنێردرێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ تا پشكنین بكه‌ن و گه‌شته‌كان ده‌سپێبكەنه‌وه‌، ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌رتۆپى هه‌وڵه‌كان تێده‌گه‌ین و باشترین هه‌وڵه‌ كه‌ درابێت".


نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP