وەزیری دەرەوەی توركیا: بە تەنها دەتوانین ناوچەی ئارام دروستبكەین

- 1/24/2019 12:16:00 PM 2881 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی لە توانایدا هەیە بەتەنها "ناوچەی ئارام" لە سوریا دروستبكات، بەڵام رێگە لە ئەمەریكا و روسیا ناگرێت ئەگەر بیانەوێت یارمەتی بدەن.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا بۆ كەناڵی خەبەر تورك رایگەیاند، ئەوان وەكو توركیا دەتوانن بێ یاریدەی هیچ وڵاتێك "ناوچەی ئارام" لە سوریا دروستبكەن، بەڵام رێگە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و روسیا ناگرن ئەگەر بیانەوێت لە بنیادنانی ناوچەكەدا یارمەتیان بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان خاوەنی هەمان بۆچونی پێشویانن لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی سیاسی لە سوریا بێجگە لە بابەتی مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا لە پێگەكەی خۆیدا.

چاوشئۆغڵو راشیگەیاند، توركیا پەیوەندیەكی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ حكومەتی سوریادا هەیە، بەڵام هیچ زانیاریەكی لەوبارەیەوە نەدركاند.

نیشانەکردن :

#تورکیا #سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP