نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهان دابەزینی تۆمارکرد

- 1/24/2019 12:11:00 PM 2169 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوەبینی، ئەوەش لەگەڵ بەردەوامی نیگەرانیەكان لە خاوبونەوەی گەشەسەندنی ئابوری جیهان.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە خواست لەسەر سوتەمەنی لە كەمبونەوەدایە و لەناكاو نەوتی خاوی خەزنكراوی ئەمریكی بەرزبوەتەوە.

بەپێی ئامارە جیهانیەكان، ئەمرۆ پێنجشەممە، نرخی جیهانی نەوتی برینت دابەزی بۆ 60.85 دۆلار بۆ یەك بەرمیل و ئەوەش نرخەكەی  29 سەنت دابەزیوە كە دەكاتە لە سەدا 0.5 .

نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس نرخەكەی دەكاتە 52.37 دۆلار بۆ یەك بەرمیل و 25 سەنت لە نرخەكەی دابەزیوە بە بەراورد بە نرخی پێشوی داخستنی بۆرسەی جیهانیدا.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP