شازادەی جێنشینی سعودیە پشتیوانی خۆی بۆ ئاسایشی عێراق راگەیاند

- 1/24/2019 11:37:00 AM 1828 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  ئەنجامداو پشتیوانی ریازی بۆ پاراستنی خاكی عێراق دەربری.
 
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز،  عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و شازادەی جێنشین پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پاراستنی خاكی عێراق دەربری.

لە راگەیەندراوكێکدا نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق-دا بڵاویکردەوە، "شازادەی جێنشینی سعودیە جەختیان كردوەتەوە لەسەر یارمەتیدانی تەواوی عەرەبستانی سعودیە بۆ خاكی عێراق و پشتیوانیكردنیان لە ئاسایش و گەشەسەندنی بەردەوامی وڵاتەكە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP