موچەى فەرمانبەران و پێشمەرگە لە پرۆژە یاساى بودجە پەسەندکرا

- 1/23/2019 10:21:00 PM 69771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانى عێراق ماددەى ١٠ ى پرۆژە یاساى بودجەى پەسەندکرد کە تایبەتە بە ناردنى موچەى فەرمانبەران و پێشمەرگە.

لەو بارەیەوە د.رێبوار کەریم ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە خەندانى راگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانیمان بەهەوڵی هەموان ماددەی (۱٠) بڕگەی (ج) پەسەند بکەین کە تایبەت بوو بە ناردنى موچەى فەرمانبەران و هێزى پێشمەرگە.

بەغدا بڕە پارەیەکی زۆر دەنێرێت بۆ هەرێم بەشی مووچەی فەرمانبەران دەکات بێ پاشەکەوت

وتیشى: "ئەگەر هەرێم نەوتیش لەرێگەی بەغداوە هەناردە نەکات، بە پێی ئەو بڕگەیە بەغدا بڕە پارەیەکی زۆر دەنێرێت بۆ هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەران کە بڕەکەی ئەوەندە زۆرە پێویستە یەکسەر پاشەکەوتی موچەی زۆرەملێ هەڵبوەشێنرێتەوە".

ئاماژەى بەوەشکرد، کە بەرنامەیەکی خێرا دابنرێ لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ گەڕانەوەی پارەی پاشەکەوتکراو بەشێوەی قیست.

پەرلەمانتار رێبوار کەریم وتیشى: "وەک یەکێک لەبەڵێنەکانم لەبانگەشەی هەڵبژاردندا وتمان لەبەغداوە کاردەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی موچەو گەڕانەوەی ئەوەی براوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP