عادل عەبدولمەهدى لیواى ٦١ى هێزى تایبەت دەخاتە شوێنى دژە تیرۆر لە کەرکوک

- 1/23/2019 9:33:00 PM 15572 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ بە فەرمانى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، بڕیاردرا بە کشانەوەى هێزى دژە تیرۆر لە کەرکوک و دانانى لیواى ٦١ى هێزى تایبەت لە شوێنى.

لە بەیاننامەیەکدا ناوەندى راگەیاندنى دەزگاى ئەمنى کەرکوک بڵاویکردەوە کە "لەسەر فەرمانى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق هێزەکانى دژە تیرۆر لە کەرکوک کشاونەتەوە و لیواى ٦١ ى هێزى تایبەت چوەتە شوێنى".

لیواى ٦١ى هێزە تایبەتەکان هیچ پەیوەندییەکى بە لیواى سەرۆککۆمارى عێراقەوە نییە

هەر لەو بەیاننامەیەدا ئەوەشخراوەتەروو کە هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق لە چەند ساڵى رابردودا توانیویانە سەرکەوتوانە کارەکانیان جێبەجێ بکەین و ئەمنیەتى کەرکوک بپارێزن.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لیواى ٦١ى هێزە تایبەتەکان هیچ پەیوەندییەکى بە لیواى سەرۆککۆمارى عێراقەوە نییە وەک هەندێک دەزگاى راگەیاندن بەبێ زانیارى بڵاویانکردۆتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP