" كارى هاوبه‌شى یاساى و دادوه‌رى بكرێت"
سه‌رۆككۆمارى عێراق پێشوازى له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئوردن کرد

- 1/23/2019 4:25:00 PM 1540 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - 

سه‌رۆككۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئوردن كۆبویه‌وه‌ و ڕاگه‌یاند، پێویسته‌ كارى هاوبه‌شى له‌نێوان هه‌ردو وڵاتدا له‌بوارى یاسا و دادوه‌رى بكرێت.

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ‌له ‌كۆشكی سه‌لام سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیکرد له دادوه‌ر محەمەد ئه‌لغه‌زو ‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئوردن و شاندی یاوه‌ری که‌بۆ به‌شداری له‌ رۆژی دادگا سه‌ردانی عێراقیان کرد.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ میانی دیداره‌كه‌دا دووپاتی گرنگی كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و هاریكاری له‌بواری یاسایی و دادوه‌ریدا كرده‌وه‌، هاوكات جه‌ختی له‌ پێویستی سه‌ره‌وه‌ری یاسا و دادپه‌روه‌ری  كرده‌وه‌.

له‌دیداره‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق فایه‌ق زێدان ئاماده‌یبوو، باس له‌كاری دامه‌زراوه‌ یاساییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا له‌و باره‌یه‌وه‌کرا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌لای خۆیه‌وه‌ دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌لغه‌زو، جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانى وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌روه‌ری عێراق و هاریكاری حكومه‌ته‌كه‌ی له‌بواره‌كانی ئاسایش ویاسایدا كرده‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP